لە هەرێمی کوردستان ٢١ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەرێمی کوردستان ٢١ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ تووشبووی دیکە لە هەموو هەرێمی کوردستان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

لە ڕاگەیەندراوی ژمار ٢١٨ی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی١٠ی٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوەش کراوە ئەو ٢١ تووشبووە کە گیانیان لەدەست داوە، ١٠ کەسیان لە سلێمانی دوو کەس لە هەولێر، یەک کەس لە گەرمیان و ٨ کەسیشیان دانیشتووی دهۆک بوون.

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٨٤ کەسی دیکە لە هەموو هەرێمی کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ٢٨٣ کەسیش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە:

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٢١٨)

١. پشکنین:  (٥٢٢٤ پشکنینی نوێ)

(١٧٩٢ هەولێر)

(٦٦٢ سلێمانی، ٢١٢ گەرمیان)

(٢٥١٢ دهۆك)

(٤٦ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو:  (٦٨٤ تووشبووی نوێ)

(٢٢٩ هەولێر)

(٦٠ سلێمانی، ٣٠ گەرمیان)

(٣٣٧ دهۆك)

(٢٨ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٢٨٣ چاکبوون)

(١٨٦ هەولێر)

(٢٩ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)

 (٣٥ هەڵەبجە)

٤. مردن:  (٢١ مردن)

(٢ هەولێر)

(١٠ سلێمانی، ١ گەرمیان)

(٨ دهۆك)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٤٧١٩٤١ (١٧٢٤١١ هەولێر، ١١٦٨٥٠ سلێمانی، ١٧٨٣٥٧ دهۆك، ٤٣٢٣ هەڵەبجە)

تووشبوون ٤٨٤٩٤ (١٧٩٠٥ هەولێر، ١٦٢٤٥ سلێمانی، ١٢٦٢٣ دهۆك، ١٧٢١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣٠٨٨٨ (١٤٢٢٩ هەولێر، ١٠٢٣٨ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆك، ١٦٠٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٥٨٣٦ (٣١٠٧ هەولێر، ٥١٠٩ سلێمانی، ٧٥٤٥ دهۆك، ٧٥ هەڵەبجە)

مردن ١٧٧٠ (٥٦٩ هەولێر، ٨٩٨ سلێمانی، ٢٦٦ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکوومەتی هەرێمی کوردستان   

١ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠