ماسنجەر و ئینستاگرام پێكەوە دەبەسترێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ماسنجەر و ئینستاگرام پێكەوە دەبەسترێنەوە

 

كۆمپانای فەیسبووك، ڕای گەیاند كە بە دانانی ئەپڵیكەیشنێك، خزمەتگوزاری هەردوو نامەكانی ئینستاگرام و فەیسبووك پێكەوە دەبەستێتەوە.

لەو ڕاگەیاندراوەدا، كۆمپانیاكە ئاشكرای كردووە، ماسنجەری فەیسبووك لەگەڵ مەسجی ئینستاگرام پێكەوە لە یەك ئەپڵیكەیشندا گرێ دەدا، ئەمەیش هەنگاوێی ترە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەی دەستی پێ كردووە بۆ پێكەوەبەستنی مەسجی هەموو ئەپڵیكەیشن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سەر بە كۆمپانیاكەی.

لە ڕێی ئەو هەنگاوەوە، بەكارهێنەرانی هەردوو ئەپڵیكەیشنی "ماسنجەر و ئینستاگرام" دەتوانن مەسج لەگەڵ یەك بگۆڕنەوە و پێوەندیی ڤیدیۆیی ڕێك بخەن، بێ ئەوەی پێویستیان بەوە هەبێ ئەپڵیكەیشنی دیكە دابگرن.