بەهای تمەنی ئێرانی بەرانبەر بە دۆلار دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای تمەنی ئێرانی بەرانبەر بە دۆلار دابەزینێکی دیکەی تۆمار کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی ناوەندیی ئێران نرخی دۆلاری لەو ئاڵوگۆڕە فەرمییانەی لەژێر چاودێریی خۆیدان، بە بڕی ١٥٠ تمەنی دیکە زیاد کرد و ئێستا نرخی یەک دۆلار لە بانکەکانی ئێران گەیشتووەتە ٢٨ هەزار و ٩٠٠ تمەن.

هاوکات لەگەڵ چوونەسەری بەهای دۆلار لە بانکەکانی ئێران لە بازاری ئازاد و ئاڵوگۆڕی دراوی ئیرانیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهای دۆلار بەرزتر دەبێتەوە و بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلار بەرانبەر بە تمەن لە بازاڕی تاران گەیشتووەتە ٣٠ هەزار تمەن.

بەڵام چەند سەرچاوەیەکی دیکەش ئاماژەیان بەوە کردووە دوای چەند کاتژمێریک ئەو نرخە دابەزیوە و هەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کراوە.

لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی تاران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠٠ یۆرۆ بە ٣ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕی پێوە کراوە.

لە کاتێکدا بەهای دراوە بیانییەکان لە ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرز دەبێتەوە، کەچی لە بەرانبەردا قەیرانی ئابووری و بێکاری و گرانیی پێداویستییەکانی ژیان لەو وڵاتە خەڵکی کەمدەرامەت و هەژاری تووشی گرفتێکی زۆر کردووە.