قایمقامی نوێی سۆران پلان و بەرنامەكانی ئاشكرا دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قایمقامی نوێی سۆران پلان و بەرنامەكانی ئاشكرا دەكات

"هانی سەرمایەداران دەدەین تا بۆ كاری وەبەرهێنان روو لەسنوورەكەمان بكەن"

 

دوای دەستبەكاربوونی قایمقامی شارۆچكەی سۆران، پلان و بەرنامەكانی ئاشكرا دەكات و دەشڵێت، لەسەرەتاوە كار لەسەر پڕۆژە پێویست و گرنگەكان دەكەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/10/2020، هەڵگورد نەجیب، قایمقامی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، دوای ئەوەی وەك قایمقامی قەزای سۆران دەستنیشان كرام و لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە متمانەم پێدرا، دوای تەواوكردنی رێكارە كارگێڕییەكان بە شێوەیەكی فەرمی دەستبەكار دەبم، كۆمەڵێك كار و پڕۆژەم لە بەرنامەدایە بۆ شاری سۆران، بە تایبەتیش كار لەسەر ئەو گەڕەك و شوێنانە دەكەم كە خزمەتگوزارییان پێویستە، هەروەها ئەو پڕۆژانەی بە نیوە چڵی جێماون، بۆ ئەوەی بە پێی ئەو توانایەی لەبەردەستماندا هەیە بتوانین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكەین، ئەوەش نەك بەتەنیا لە دەڤەری سۆران، بەڵكوو لە شار و شارۆچكەكانی دیكەش كێشە و گرفتی خزمەتگوزاری هەیە، بە تایبەتیش دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی، هەروەها بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  ئەو كێشە و گرفتانە زیاتر سەریان هەڵدا".

  قایمقامی نوێی قەزای سۆران، ئاماژەی بەوەش دا: "دەڤەری سۆران ناوچەیەكی ستراتیژییە، بەتایبەتی لە بوارەكانی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری و كشتوكاڵی و بوارەكانی تریش، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ دەدەین هانی سەرمایەداران بدەین بۆ ئەوەی بێن لە قەزای سۆران كاری وەبەرهێنان بكەن، ئەوەش لە چەندان رووەوە كاریگەری دەبێت لەسەر بووژانەوەی ئابووری بۆ ناوچەكە و هەرێمی كوردستان بەگشتی، هەروەها دەتوانین لەو رێگەوە هەلی كاركردن بۆ خەڵكی زۆری دەڤەرەكە بڕەخسێنین".

هەڵگورد نەجیب، دەشڵێت: "كار لەسەر ئەوەش دەكەین كە پەیكەربەندیی فەرمانگەكان رێكبخرێنەوە و هەندێ‌ بەڕێوەبەرایەتیی فەرمانگەكان بكرێن بە گشتیی، چونكە لە ئێستادا خەڵكێكی زۆر دەبێت سەردانی هەولێر بكەن بۆ راییكردنی ئیشوكارەكانیان