به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ولێر سێ باخچه تێك دران كه به سه‌رپێچى دروست كرابوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، سێ باخچەیان لە سنووری شارەوانیی چوار لە ئیسکان تێک دا، کە بە سەرپێچی دروست کرابوون".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "هه‌مان تیم سیاجێکی سیمیشیان تێک دا، کە لەسەر شەقامی 120 مه‌ترى دروست کرابوو، کە بە زێدەڕۆیی دانرابوو".