كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا 40 هه‌زار و 553 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران


لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 211 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (پێنجشەممە 30/9/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و 447 ھەزار و 282 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ چوارشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، حه‌وت ملیۆن و 406 ھەزار و 729 کەس بوو، به‌مه‌ش له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 40 هه‌زار و 553 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌

تا ئێستا لە ئەمریکا 211 هه‌زار و 740 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا چوار ملیۆن و 699 ھەزار و 706 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.