سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک ڕوونکردنەوە دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک ڕوونکردنەوە دەدرێت

گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کودستان رایدەگەیەنێت کە چاوەڕێی ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک.

ئاریان ئەحمەد، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمە ڕاپۆرتمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی کە ماوە بۆ ئەوەی بەگەڕی بخەینەوە بۆ خزمەتی ئەو گەنجانەی کە پێویستیان بە قەرزی بچووکە و پشتگیری گەنجان و لاوان بکەین و کاریان بۆ دەستبەر بکەینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد: "لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا دەوامی بەشێک لە فەرمانگەکان وەستا و کاریگەری ڕاستەوخۆی کردە سەر کار و پڕۆژەکانی ئێمە و قەرزی بچووکیش یەکێک بوو لەو پڕۆژانەی کە بەهۆی کۆڕۆناوە دواکەوت، هەروەها بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتواندراوە ئەو پڕۆژانە دەستپێبکرێنەوە".


گوتەبێژی وەزارەتی کار ڕاشگەیاند: "بڕی ئەو قەرزەی کە لە ڕابردوودا بە گەنجانمان داوە دیاریکراو نییە، کەمترینی لە دوو ملیۆنەوە دەستی پێکردووە و بە گوێرەی پڕۆژە و کارەکانیان تا 15 ملیۆن دینار دراوە بە گەنجان".