ژاپۆنییەك لە ڕێگەی کۆرۆناوە بوو بە ملیاردێر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژاپۆنییەك لە ڕێگەی کۆرۆناوە بوو بە ملیاردێر


لە کاتێکدا پەتای کۆرۆنا زیانی گەورەی لە سەرجەم کەرتەکانی کار و بەرهەمهێنان داوە لە جیهان، پیاوێکی ژاپۆنی تەنگژەکەی قۆستووەتەوە و بە رێگایاکی زۆر ئاسان ملیۆنان دۆلاری دەست کەوتووە.


بەهۆی رێوشوێنەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بەسەر تەواوی خەڵکدا سەپابوون تا لە ماڵەوە کار بکەن، واژۆی ئەلیکترۆنی لە ژاپۆن بوو بە باو.


بەگوێرەی گۆڤاری (فۆربس)، کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک (تۆیۆتا) و (نۆمۆرا) پەنایان بردە بەر واژۆی ئەلیکترۆنی، ئەمەش خزمەتگوزارییەک بوو پێگەی (بینگۆ 4) پێشکەشی دەکرد و ئەمساڵ پشکەکەی بە رێژەی 100% زیادی کردووە.


بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکەی وای کرد، تایشیرۆ مۆتۆی دامەزرێنەری دەزگایەکە ببێت بە ملیاردێر، (فۆربس) کە تایبەتمەندە بە کاروباری ئابووری، سامانی مۆتۆی بە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار خەمڵاند.


سەرچاوەکە روونیشی کردووەتەوە بەرهەمهێنەران بە خزمەتگوزارییەکانی پێگەی (بینگۆ 4) گەشبینن، کە ناسراوە بە (کلاود ساین)، بووەتە پەناگەیەکیش بۆ ئەوانەی لە ماڵەوە کار دەکەن و پێویستیان بە واژۆکردنی دۆسێ و بەڵگەنامەکان هەیە بە شێوەیەکی یاسایی.


مۆتۆی بۆ رۆژنامەکان گوتی “کلاود ساین شێوازی واژۆی کلاسیکی بەڵگەنامەکانی گۆڕی، کە ژاپۆن لە سەدەی نۆزدەوە کاری پێ دەکا”.


بەگوێرەی پێگەی (بینگۆ 4)، خزمەتگوزاریی کلاود ساین ئێستا لە ژاپۆن باڵادەست بووە و ئەمساڵ زیاتر لە 100 کۆمپانیا ئەو خزمەتگوزارییە بەکار دێنن، بە بەراورد بە ساڵێک پێشتر، کە 50 هەزار کۆمپانیا بەکاریان دەهێنا.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە مۆتۆی بەر لەم کارە، لە کۆمپانیای (ئەندرسۆن مۆری)ی بەناوبانگ پارێزەر بووە، پاشان کۆمانیایەکی تایبەتی پارێزەریی دامەزراندووە، لە هەمان ساڵ بڕیاری دروستکردنی پێگەی (بینگۆ 4) دا.