بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار روو لە دابەزینە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار روو لە دابەزینە

 

بەهۆی پەرەسەندنەکانی ئەم دواییانەی عێراق و مەترسی و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئەمەریکا بە چۆڵکردنی باڵوێزخانەکەی لە بەغدا، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زیاتر دادەبەزێت.

هەژار ئەحمەد، لە بازاڕی دراوی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پاش هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ چۆڵکردنی باڵۆێزخانەکەی، دۆلار زۆر لەبەرزبوونەوەیە، لە دوو ڕۆژی رابردوودا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 122 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەلام ئەمڕۆ بۆ 123 هەزار 900 دینار بەرزبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشدا زیاتر لە مانگێک بوو نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیر بوو، بەڵام چەند ڕۆژێکە ناجێگیره و دینار لە دابەزینە، گوتیشی: "بەهۆی ئەو بارودۆخە خەڵک روویان لە کڕینی دۆلار کردووە و ترسیان هەیە دیناری عێراقی زیاتر دابەزێت، شەپۆلی کڕینی دۆلار باڵی بەسەر ئاڵوگۆڕی دراودا کێشاوە".

ئەوەشی خستەڕوو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممه 30ی 9ی 2020، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 425 دینار دەستی بە مامەڵە کردن کرد، بەڵام تاوکو دوای نیوەڕۆ گەیشتە 123 هەزار و 900 دینار.