سیاسەتمەدارێکی عێراق: باڵوێزخانەی ئەمریکا بچێتە هەر کوێ باڵوێزخانەکانی دیکەش دەچنە ئەوێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سیاسەتمەدارێکی عێراق: باڵوێزخانەی ئەمریکا بچێتە هەر کوێ باڵوێزخانەکانی دیکەش دەچنە ئەوێ

دادوەر و سیاسەتمەدارێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێێراق روو لە هەر کوێ بکات، باڵوێزخانەکانی دیکەش روو لە هەمان شوێن دەکەن.

شەوی یەکشەممە 27-9-2020، بەشێک لە سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، کە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق و بەشێک لە ستافەکەی، بەغدایان بەجێ هێشتووە و بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، خۆیان گەیاندووەتە هەولێر.

وائیل عەبدوللەتیف، دادوەر و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دیاریکردنی ئەو میلیشیایانەی باڵوێزخانەکان دەکەنە ئامانجی مووشەکەکانیان بۆ حکوومەتی عێراق سەخت نییە.

وائیل عەبدوللەتیف بەپێویستی دەانێ ئەو لایەنانەی بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانەکان بەشێوەیەکی راست و رەوان ئاشکرا بکرێن.

ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لەکاتی داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا، دیپلۆماتکارانی ئەمریکی روو لە هەر کوێ بکەن، ئەوا دیپلۆماتکار و باڵوێزی وڵاتانی دیکەش روو لە هەمان شوێن دەکەن.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە رۆژی سێشەممە 29-9-2020، رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە، رێکخراوە جیهانییەکان و باڵوێزخانەکان، بە تایبەت باڵوێزخانەی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا لە بەغدا، بیر لە داخستنی باڵوێزخانەکانیان دەکەنەوە.

هەروەک میدیا عێراقییەکان باسی دەکەن، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەهۆی هەڕەشە و هێرشی بەردەوامی میلیشیا عێراقییەکان، کار لەسەر داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا، دەکات.