تەندروستیی هەولێر: تا ئێستا 850 پزیشک و کارمەندمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی هەولێر: تا ئێستا 850 پزیشک و کارمەندمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ڕای گەیاند لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کوردستان تا ئێستا، 850 کارمەندی تەندروستی و پزیشک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ چوارسەممە 2020.9.30 لە ڕێوڕەسمی خولی گەشەپێدانی توانای پەرستاران لە هەولێر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر باسی لەوە کرد گەشەپێدانی توانای پەرستاران ئێستا گرنگترین پرۆسەیە، چونکە ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی تەندروستی و پزیشکمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و پێویستیی زیاترمان بە توانای مرۆیی هەیە.

پرۆسەی گەشەپێدانی توانای پەرستاران لە هەولێر زیاتر لە 200 پەرستار تێیدا بەشدارن و ماوەی دوو مانگیش لە خولی پەرەپێدان بەردەوام دەبن و بەشدارانیش پەرستاری خۆبەخشن.