بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێر، له‌پێناو دابینكردنى بڕى پێویستى پلازماى چاره‌سه‌ربوانى په‌تاى كۆرۆنا بۆ تووشبوانى په‌تاكه، بانگه‌وازێكى به‌په‌له بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/9/2020، بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێر، بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: "له‌پێناو دابینکردنی بڕی پێویستی پلازمای چارەسەربوانى كۆرۆنا بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی په‌تاكه، کە پێدانی پلازما لەوانەیە دوا ڕێگای چارەسەری بێت بۆ گەڕانەوەی هیوا بە ژیان، بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان داوا لە چاکبوانی کۆرۆنا دەکات سەردانی بانکی خوین بکەن بۆ بەخشینی پلازما، بە تایبەت ئەوانەی له جۆری خوێنی Aین".
له بانگه‌وازه‌كه‌دا داوا له کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی خوێنبەخشینیش كراوه: "هاوکار بن بۆ ئەو مەبەستە".