كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ترەمپ و بایدن یەکتر بە درۆزن ناو دەبەن

کاندیدانی کۆماریخواز و دیموکراتەکانی ئەمریکا لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی تەلەڤزیۆنیدا، یەکتر بە درۆزن ناو دەبەن.

کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30-9-2020 (بە کاتی هەولێر)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان، بەشێوەیەکی راستەوخۆ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە رووبەڕووبوونەوەکەدا، دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن چەندین جار یەکتریان بە درۆزن ناو بردووە و بە قسەی هێرشیان کردووەتە سەر یەکتر.

لە رووبەڕووبوونەوەکەدا، کاندیدی کۆمارییەکان و کاندیدی دیموکراتەکان، قسەیان لەسەر شەش پرس و تەوەری پەیوەندیدار بە وڵاتەکەیان کرد، کە بریتین لە؛

- پەتای کۆرۆنا

- دادگای باڵای ئەمریکی

- ئابووریی ئەمریکا

- پرسەکانی تایبەت بە نەژادپەرستی و توندوتیژی لە ئەمریکا

- کارەکانی پێشووی بایدن و ترەمپ

- پاکیی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا

کاتی دیاریکراو بۆ رووبەڕووبوونەوە تەلەڤزیۆنییەکە 90 خولەکە و دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن ماوەی 15 خولەکیان لەبەردەست بوو بۆ قسەکردن لەسەر ئەو شەش تەوەرەی دیاری کراوە.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 3-11-2020 بەڕێوە بچێت و تێیدا دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەریی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکات و هەوڵی بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولێکی دیکە، کە چوار ساڵە، دەدات.