دوای دوو ساڵ لە ونبوونی ئافرەتێک بە زیندوویی لە ناوەڕاستی دەریا دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوای دوو ساڵ لە ونبوونی ئافرەتێک بە زیندوویی لە ناوەڕاستی دەریا دۆزرایەوە

لە رووداوێکی پەڕجوئاسادا، راوکەرێک ئافرەتێکی لەپەلوپۆکەوتووی لەسەر ئاوی ناوەڕاستی دەریا، بەرامبەر بە کەناراوەکانی کۆلۆمبیا دۆزییەوە، کە دوو ساڵ بوو ون ببوو.

راوکەرەکە ئەو ساتەی بە ڤیدیۆیەکی ناوازە، تۆمار کردووە، کە پێشان دەدا، ئافرەتێک دەردەکەوێ و بەزیندوویی لەناو ئاو دەردەهێنێ. رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی لە راگەیاندنە لۆکاڵییەکان گواستوویەتییەوە، ئافرەتەکە دوو ساڵە پەیوەندیی لەگەڵ خانەوادەکەی پچڕاوە و هیچ زانییارییەکان لەسەر شوێنی نەبووە، تا رۆژی شەممەی رابردوو، کە لە کەناراوەکانی شاری بویرتۆی کۆلۆمبیا لە ئەتلانتیکۆ دۆزرایەوە.

رۆلاندۆ فیسبالی راوکەر، یەکەم کەس بووە تارمایی ئافرەتێکی دیوە لەسەر ئاوی دەریاکە، لە حاڵەتێکی سەختدا بووە و پلەی گەرمیی لەشی دابەزیوە، دوای ئەوەی چەندین سەعات لەناو ئاودا ماوەتەوە. لە ڤیدیۆیەکەدا ئەو ساتەوەختە تۆمار کراوە، کە فیسبال و هاوڕێیەکەی لە ئافرەتەکە نزیک دەبنەوە، کە نەیتوانیوە بە زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی وەڵامیان بداتەوە، پاش کەمێک لێی نزیک بوونەتەوە و فیسبال ئافرەتەکەی هەڵگرتووە و بردوویەتییە ناو بەلەمەکەی.

لایەنە پەیوەندیدارەکان ناسنامەی ئافرەتەکەیان ئاشکرا کردووە، کە ناوی (ئەنجیلیکا جیتان)ە و تەمەنی 46 ساڵە.

ئافرەتەکە بە دەزگاکانی راگەیاندنی لۆکاڵی راگەیاندووە، هەوڵی داوە بە خۆهاوێشتنە ناو دەریا خۆی لەناو ببات، دوای ئەوەی زیاتر لە 20 ساڵ لەسەر دەستی هاوسەرە کۆنەکەی تووشی توندوتیژی هاتووە، وای لێهاتووە بە یەکجاریی خۆی ون بکات. دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، جیتان دەڵێ، پەرۆش و پەشیمانە بۆ بڕیاری خۆکوژییەکەی لەناو دەریا. دەشڵێ، دوای 8 سەعات تەنگەتاوی، خودا لە خنکان رزگاری کردووە.