باوکێک لەپێناو پارەی بیمە کوڕە بیرکۆڵەکەی فڕێدەداتە دەریا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باوکێک لەپێناو پارەی بیمە کوڕە بیرکۆڵەکەی فڕێدەداتە دەریا

لە باشووری وڵاتی چیین، پیاوێک دەستگیر کرا، کە کوڕەکەی لەپێناو پارەی بیمە فڕێداوەتە دەریا، لەکاتێکدا کە کوڕەکەی بیرکۆڵ بووە.

باوکەکە سەرەتا ویستوویەتی نکۆڵیی لە تاوانەکەی بکات، بەڵام لە کامیراکاندا دەرکەوتووە، کاتێک رۆژی دووشەمە لە هەرێمی هاینان، پاڵ بە کوڕە 38 ساڵییەکەیەوە دەنێ و فڕێی دەداتە نێو دەریا، کوڕەکەیشی دەخنکێ و دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە و لە ئاودا دەرهێنرا.

رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، باوکەکە، کە ناوی (یانگ)ە و تەمەنی 68 ساڵە، بە پۆلیسی راگەیاندبوو، کە کوڕەکەی بە هەڵە کەوتووەتە ناو دەریا و ون بووە. بەڵام دوای ئەوەی کامێراکان راستییەکەیان دەرخست، دانی بە تاوانەکەدا نا و گوتی: “کوڕەکەم بارگرانایی بوو بەسەر خێزانەوە”.

باوکە تاوانبارەکە هەوڵی داوە، لەبەرامبەر بە رووداوەکە پارەی بیمە لە حکوومەت وەربگرێ. بۆیە لەگەڵ ناسیاوێکیدا و لەبەرامبەر بە 700 دۆلار، پیلانی بۆ تاوانەکە داناوە، لە گرتەکانی کامێراکەدا دڵڕەقیی باوکەکە ئەوکاتە دەردەکەوێ، کە ئاماژە بۆ ناسیاوەکەی دەکا پاڵ بە کوڕەکەیەوە بنێ و فڕێی بداتە ناو دەریا، بەڵام ناسیاوەکەی لە پاڵدانی کوڕەکەی دوودڵ دەبێ، بۆیە باوکەکە خۆی دەچێتەپێش و کوڕەکە بیرکۆڵەکەی فڕێدەداتە ناو دەریا.