كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کتێبی میدیا و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی بڵاو کرایەوە

نووسەرێکی کورد کتێبێک بە ناونیشانی میدیا و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی بڵاو دەکاتەوە و دەڵێ ئامانج لەم بەرهەمە وروژاندنی پرسەکانی ژنان و پرسە کۆمەڵایەتییەکانە.

لەتیف حوسێن، نووسەر و میدیاکار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەم کتێبەم لە کاتی کەرەنتینەدا نووسیوە وەکو هەستکردنم بە بەرپرسیارییەتی بەرامبەر ڕۆڵی میدیا لەسەر پرسەکانی ژنان و پرسە کۆمەڵایەتییەکان وەکو میدیاکارێک، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی زۆر لە میدیاکارانم لە کەناڵە جیاوازەکانی ڕاگەیاندن دواندووە سەبارەت بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان و کوشتن و خۆکوشتن و بە کاڵاکردنی ژنان و ئازادی کاری میدیایی و میدیا و توندوتیژی قسەم لەگەڵیان کردووە، کە ئەمانە بەشێکن لەو تەوەرانەی کە لە ناوەڕۆکی کتێبەکەم خوێندنەوەیەکی کۆمەڵناسی میدیاییانەی بۆ کراوە".


ڕاشیگەیاند: "پێش ئەم بەرهەمەش بەرهەمێکی ترم بە ناوی (ژیان لە سەردەمی کۆڕۆنا) بڵاو کردەوە و ئەم کتێبەم دەبێتە هەشتەمین بەرهەمی چاپکراو و بڵاوکراوەی من".

گوتیشی: "ئامانجم لە نووسینی ئەم کتێبە ئەوە بوو جیاوازی بکرێت لە ڕووماڵی پرسە کۆمەڵایەتی و پرسە سیاسییەکاندا و بەشێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ پرسە جیاوازەکان بکرێت لە ڕووی میدیاییەوە".