پڕۆژەیاسای لەئەستۆکردنی فەرمانبەران بە دەنگی 71 پەرلەمانتار پەسەند کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پڕۆژەیاسای لەئەستۆکردنی فەرمانبەران بە دەنگی 71 پەرلەمانتار پەسەند کرا

پڕۆژەكە لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندایە

 

پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 71 پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسای لەئەستۆكردنی فەرمانبەرانی پەسەند کرد، كە ئەو پرۆژەیە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ پەرلەمان نێردرابوو.

لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020، پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 71 پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسای لەئەستۆكردنی فەرمانبەرانی پەسەند كرد، كە لە 18 ماددە پێکھاتووە و  دوای پەسەندکردنی دەنێردرێتە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ پەسەندکردنی، دواتریش ئەنجوومەنی وەزیران رێنوێنی بۆ جێبەجێکردنی دەردەکات.

ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندایە بۆ ئەوەی سەرجەم سێکتەرەکان رێکبخات و چاکسازییان تێدا بکات

دەرچوونی ئەم یاسایە، دەبێتە ھۆی پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی، لە حاڵەتی پشگوێخستن یان بە ئەنقسەت زیانگەیاندن بە موڵکە گشتییەکان، قەرەبووی زیانەکان دەکەوێتە ئەستۆی فەرمانبەر لە ھەر ئاستی پلەیەکدا بێت.

بەپێ ئەم پرۆژەیە لیژنەیەک بۆ لیکۆڵینەوە لە زیانەکان پێک دەھێرێت و بڕی قەرەبوو و چۆنیەتی دانەوەی قەرزەکان دیاری دەکرێت، کە لە ھەندێک حاڵەتدا دەکرێت بە بەشبەش قەرەبووەکە.