پۆستێكی پشكی كورد لە كەركووك بە توركمانێكی شیعەمەزهەب درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پۆستێكی پشكی كورد لە كەركووك بە توركمانێكی شیعەمەزهەب درا

لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ەوە پۆستەكە لە كورد وەرگیراوەتەوە

لە كەركووك توركمانێكی شیعەمەزهەب كرایە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی كەركووك، لە جێگەی زیاد خەڵف جبووری، خوشكەزای راكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك. لە كاتێكدا پۆستەكە پشكی كورد بووە و لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ەوە لە كورد وەرگیراوەتەوە.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020 بە فەرمانی وەزاری دكتۆر نەبیل حەمدی بوشناق، لەجیاتی دكتۆر زیاد خەڵەف جبوری، وەك بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی كەركووك دەستبەكار بوو.

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كاتێك كە كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیر كرا، وێڕای خراپیی دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە، لەلایەن ئیدارەی سەپێندراوی شارەكەوە بەرپرسانی كورد لە پۆستەكانیان لا دەددێن و عەرەب، یاخود توركمانی شیعە لەجێگەیان دادەنرێت و یەكێك لەو پۆستانە پۆستی بەڕێەبەری گشتیی تەندروستیی كەركوك بوو كە دكتۆر سەباح ئەمین داودی بەڕێوەبەری بوو، دواتر ئەو پۆستە درایە كەریم وەلی، کە تورکمانێکی شیعە بوو و ئەویش ئەمساڵ خانەشین بووە و دواتر ئەو پۆستە بە وەكالەت درایە خۆشكەزایەكی ڕاكان جبووری بە ناوی زیاد خەڵف جبووری و ئەمڕۆش لە ڕێورەسمێكدا ئەو پۆستە درایە توركمانێكی دیكەی شیعە بە ناوی دكتۆر نەبیل حەمدی بوشناق.

لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە ماوەی كەمتر لە سێ ساڵدا زیاتر لە 200 پۆستی ئیداری و سەربازی لە كورد وەرگیراوەتەوە و دراوەتە عەرەب.