له سه‌روبه‌ندی یادكردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمدا، ئه‌وانه‌ی پێش سێ ساڵ كۆششی زۆریان كرد تا لەڕێی نووسین و قەڵەمەكانیانەوە، لە پرسی ریفراندۆمیشدا دووبەرەكی بخەنە نێو كۆمەڵگەی كوردستانی و شەقامی كوردییەوە، ئێستا خۆیان لە گەورەترین تەنگژەی دەروونی و شكستخواردندا دەژین و گەر لێشیان بپرسی: چ ئه‌رلته‌رناتیڤێكی ترتان له‌به‌رده‌ستدایه؟ وه‌ڵامی ماقووڵ و لۆجیكی و دروست وه‌رناگریت، چونكه تەنیا خەریكی فەلسەفە لێدان و تیۆر داڕتشنن بۆ رق و بوغز و كینەیان و تەنیا لاپەڕە بە وشەی باق و بریق پڕ دەكەنەوە، بەم كارەشیان خەڵكی عەوام فریو دەدەن، ئەمە لە كاتێكدا خاوەنی هیچ پرۆژەیەك نین بۆ جوانتركردنی ژیان لە كوردستان، بەڵام سەدان هەزار وشەیان نووسیوە بۆ ناشرینكردنی كوردستان و بێئومێدكردنی خەڵكی كوردستان.
ئەو وشانەی ئەوان دەینووسن، گەر بیخەیتە واری پراكتیكەوە، هیچی لێ بەدی نایەت جگە لە تێكدانی ئاشتیی كۆرمەڵایەتی. له هه‌مووشی سەیرتر ئەوەیە كە ئەو كه‌سانه‌ی هێنده دژ به حكوومه‌ت و حزبی ده‌سه‌ڵات ئامۆژگاری بۆ خەڵك ده‌نووسن، گه‌ر لێیان بپرسیت: ئەرێ بێجگه له ئامۆژگاری چ به‌دیلێكتان هه‌یه یان چ رێگەچاره‌یه‌كتان هه‌یه و چۆن ئه‌م حوكمڕانیه‌ی كه ئێوه پێتان قبووڵ نییه چاك بكرێت؟ چارەسەریان تەنیا رووخان و داڕمانی نیشتمانە بە هەموو دامودەزگاكانیەوە، جگە لە درووشمی رووخاندن و قسەی فەیلەسووفەكانی سەردەمی زوو، هیچیان لێ سەوز نابێت.
كێشه‌ی هه‌ره سه‌رەكیی ئەوان رق و بوغز و دەردی دەروونیە، حه‌ز به سه‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ریفراندۆم ناكه‌ن، چونكه به سه‌ركردایه‌تیی بارزانی كراوه، حەز بە سەركەوتنی بارزانی ناكەن، چونكە بە شێوەیەك لە شێوەكان ئەوان ئەڵقەلەگوێی نەیارەكانی بارزانیین، بێ ئاگا لەوەی ئه‌نجامی ریفراندۆم بووەته دۆكیۆمێنتێكی پارێزراوی یاسایی گرنگ و فه‌رمی و شەرعی.
تازه هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌رئه‌نجامی ئەو سه‌ركه‌وتنه بووەته فۆبیا و مایەی حەسادەت بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كه خۆیان به زمانحاڵی نوخبه لە قەڵەم دەدەن و كاتی خۆی دژی سەربەخۆیی بوون. ئەوانە خۆیان بە (رۆشنبیر و بیرمەندی كورد و رەخنەگری جدی) دەناسێنن، بەردەوام بە زبرترین زمان رەخنە لە ئەزموونی حوكمڕانیی كوردستانی باشوور دەگرن، كەچی له ئاست ئەو هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه‌ی حكوومه‌تی عێراقدا، خۆیان كه‌ڕ و كوێر كردووه له هیستریایه‌كی نادروستی (ئه‌نتی بارزانی و ئه‌نتی پارتی)دا ده‌ژین، ئەوان زۆر له كه‌یس و رووداوه هه‌نووكه‌ییه‌كانیان فه‌رامۆش كردووە، به مووكێش ده‌گەڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بڕوبیانوویه‌ك تا زۆرترین كات و وزه‌ی خۆیان به با بده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ و به‌های ریفراندۆم و به (هه‌ڵه‌ی مێژوویی گه‌وره!) ناوی ده‌به‌ن، لە كاتێكدا ئەگەر رووداوەكانی دوای ریفراندۆم روویان نەدایە، ھەر ئەوانە خۆیان لێ دەكردە خاوەن و دەستكەوتی پێشەنگانی پڕۆسەكەیان بە لاڕێدا دەبرد.
هه‌ڵبه‌ته ریفراندۆم له‌ژێر به‌یداخ و پشتیوانیی سه‌رۆك بارزانی بڕیاری لێ درا، به‌ڵام ته‌نیا پارتیه‌كان و شوینكه‌وتووه‌كانی بارزانی ده‌نگیان پێ نه‌دا، گه‌ر هه‌ر به ده‌نگی لایەنگرانی پارتی بوایه، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ده‌یكرده نزیكه‌ی سه‌دا چل‌وپێنج گه‌ر هاوشێوه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بیقەبڵێنین.
گه‌ر ئه‌مه گوناهی بارزانی بێت كه بڕیاری دا له كه‌ركووك و خانه‌قین و شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ریفراندۆم بكرێت، من له به‌رەی سه‌رۆك بارزانی دەبم و با تا قیامه‌ت هه‌ر گوناهبار بم! چونكه ئەو ناوچانه دایكی كوردستانن، خۆ ئەگەر ئەو بڕیارە بۆ ناوچە كوردستانییەكان نەدرایە، بەر لە ھەموان ئەوانە دەھاتنە سەر شاشەكان كە خۆیان لێمان كردووە بە فەیلەسووف و بارزانی‌یان بەوە تۆمەتبار دەكرد، كە پشتی كردووەتە ناوچە كوردستانییەكان و خەڵكەكەی و لە ریفراندۆم بێبەشی كردوون و ھەزار و یەك تانە و تەشەر و تۆمەتیان ئاراستە دەكرد، بەڵام ئەوەی لەوبارەیەوە كرا، بڕیارە دروستەكە بوو. ھەر بۆیەش ئاپۆرا و جۆش و خرۆش و هه‌لهه‌له‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران جۆشی دایه ئاینده‌ی ریفراندۆم و ئه‌سپی ئه‌نجامدانیشی پڕ تاوتر كرد.
ده‌وڵه‌تانی داگیركەر، گه‌ر توركیا بێت یا ئێران یان سووریا و به عێراقیشه‌وه، خودی ئەو وڵاتانه هه‌زاره‌ها كێشه‌ی ئابووری و ئابڵووقه‌ی رۆژئاواییه‌كانیان له‌سه‌رە له ئەوپه‌ری خراپیی گوزه‌راندان، كه‌چی به‌رامبه‌ر به كورد ده‌بن به شێر و هه‌ر نه‌ڕه‌یان دێت، ئیتر من تێناگه‌م ئه‌م كاته گونجاوه كه‌ی دێت كه كورد داوای مافی چاره‌نووسی خۆی بكات؟ وه‌لێ به بڕوایه‌كی ته‌واوە و ده‌ڵێم د‌وێنی و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌میشه بۆ نه‌یاره‌كانمان نه‌گونجاوه.
ئەوانەش كە خۆیان كردووەتە دەمڕاستی نوخبە و تەنیا قسە دەزانن و وشە ریز دەكەن و دژایەتیی ریفراندۆم و ئەنجامەكەی دەكەن و بە بڕیارێكی ھەڵەی دەزانن، ھیچ جیاوازییەكیان نییە لەگەڵ توركیا و ئێران و عێراق و نەیارەكانی كورد، كە ئەوانیش ھەر ھەمان دید و تێڕوانینیان ھەیە بەرامبەرمان، ناكرێت لە پرۆسەیەكی وەھا پیرۆزدا تۆ بچیتە بەرەی دوژمنی سەدان ساڵەت و خۆت ئەو مافە بە رەوای خۆت نەبینی، كە بڕیار لە چارەنووست بدەیت و دەنگی گەل وەربگری بۆ ئەوەی لە ژێردەستەیی رزگارت بێت.