له‌ هه‌رێمى كوردستان 32 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان 32 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 671 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/9/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 671 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 32 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌و 32 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، سێیان له‌ هه‌ولێر بوون، نۆ كه‌سیشیان له‌ سلێمانى بوون، 10 كه‌سی دیكه‌ش له‌ دهۆك بوون، سێ كه‌سیشیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوون، شه‌ش كه‌سیش له‌ ڕاپه‌ڕین بوون، یه‌كێكیشیان له‌ گه‌رمیان بوو.

 

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢١٦)
١. پشکنین: (٤٧٤٤ پشکنینی نوێ)
(١٤٢٠ هەولێر)
(٧٧٠ سلێمانی، ١٧٦ گەرمیان)
(٢٣٣٨ دهۆك)
(٤٠ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٦٧١ تووشبووی نوێ)
(٢٢٩ هەولێر)
(٩٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)
(٣٠٢ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٦٧ چاکبوون)
(١٩٧ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٨٠ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٣٢ مردن)
(٣ هەولێر)
(٩ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین)
(١٠ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٤٦١٧٣٨ (١٦٨٦٨٧ هەولێر، ١١٥٠٥٠ سلێمانی، ١٧٣٧٦٠ دهۆك، ٤٢٤١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٤٧١٣٧ (١٧٣٧٩ هەولێر، ١٦٠٣٥ سلێمانی، ١٢٠٦٢ دهۆك، ١٦٦١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٠١٧٥ (١٣٨٤٦ هەولێر، ١٠١٢٩ سلێمانی، ٤٦٥٣ دهۆك، ١٥٤٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٢٣٧ (٢٩٧١ هەولێر، ٥٠٣٠ سلێمانی، ٧١٥٩ دهۆك، ٧٧ هەڵەبجە)
مردن ١٧٢٥ (٥٦٢ هەولێر، ٨٧٦ سلێمانی، ٢٥٠ دهۆك ، ٣٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی ئەیلول ٢٠٢٠