گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ولێر گه‌نجێك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/9/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات، كاتژمێر 6 و 30 خوله‌كى سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌تریی له به‌رامبه‌ر باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مان، ته‌كسییه‌كى تۆیۆتا كۆرۆلا به‌هۆى تیژڕۆیی كۆنترۆڵى له‌ده‌ست دا و به‌سه‌ر دوورگه‌ى ناوه‌ندى شه‌قه‌مه‌كه كه‌وت، له‌دواى شكاندنى چه‌ند دارێك، ئینجا گه‌یشته كارگوزارێك و خۆى پێدا كێشا، له‌و كاته‌دا كارگوزاره‌كه له‌گه‌ڵ تانكه‌رى ئاو خه‌ریكى ئاودانى دوورگه‌ى ناوه‌ڕاستى شه‌قام بوو، له‌دواییشدا خۆى به ستوونێكى كاره‌بادا كێشا، ئینجا وه‌ستا".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا، كارگوزاره‌كه گیانى له‌ده‌ست دا، زیانێكى زۆرى دارایی‌ش به ڕێگاكه و ستوونى كاره‌با و جوانكارییه‌كان و ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كردووه، ئه‌م هه‌موو زیانه به‌هۆى هه‌وڵى زووتر گه‌یشتنى شۆفێرى ته‌كسییه‌كه بوو، كه خۆى له هێڵى هه‌ولێر - دهۆك كار ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (باس‌نیوز) ئه‌و كارگوزاره‌ى گیانى له‌ده‌ست دا، ناوى (هه‌ردى عه‌لی)یه و ته‌مه‌نى 18 ساڵه.