دارایی پەرلەمان: دۆخی ئابووریی عێراق زۆر مەترسیدارە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دارایی پەرلەمان: دۆخی ئابووریی عێراق زۆر مەترسیدارە

لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە بارودۆخی ئابووریی عێراق لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار دایە.

ناجی سەعیدی، ئەندامی لێژنەکە بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی داراییش ”باش دەزانن“ پارەیان لەبەردەست نییە بۆ دابەشکردنی مووچە.

ناجی سەعیدی هەورەها رایگەیاندووە، پێویستبوو کازمی و وەزارەتی دارایی 20-30 رۆژ بەر لە ئێستا پرۆژەیاسای قەرزکردن بە هاوپێچیی پرۆژەی چاکسازی بنێرنە پەرلەمان.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە حکوومەتی وڵاتەکەی ”بەشێوەیەکی بێ سەروبەری“ کار دەکات و بەشێوەیەکی ناڕوون دەستی بە دەستی بە چاکسازی دەکات.

ناجی سەعیدی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لێژنەی دارایی و پەرلەمانی عێراق پێویستە بەهۆی ئەو بێ سەروبەرییە، لێپرسینەوە لە حکوومەت بکەن، چونکە وەزیری دارایی بەڵێنی دا پرۆژەی چاکسازی بنێرێتە پەرلەمان و تا ئێستاش نەیناردووە“.

سەعیدی پێیوایە حکوومەت نەدانی مووچەی چوار ملیۆن فەرمانبەری عێراق بخاتە ئەستۆی پەرلەمانی عێراق و سووکایەتی بە گەلی عێراقی دەکات.

هەروەک ناجی سەعیدی رایگەیاندووە، حکومەت بە قەرزکردن و ئەنجامنەدانی هیچ چاکسازییەک بارودۆخی ئابووریی عێراق دەخاتە بەردەم مەترسییەکی گەورە و هیچ نیازێکیشی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکان نییە.