كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزیری ئاوەدانكردنەوە: كابینەی نۆیەمی حكوومەت لە ١٤ مانگدا ١٢ مووچەی دابەش كردووە

 

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوە كرد، ”بۆ گەیاندن و دەرخستنی راستییەکان و بەرچاوڕوونیی مووچەخۆران و ئاگاداربوونیان، بۆ ئەوەی چەواشە نەکرێن و بەلاڕێدا نەبرێن، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، لە ماوەی ١٤ مانگی دەستبەکاربوونیدا تا ئێستا، ١٢ مووچەی مووچەخۆرانی داوە“.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ڕوونكردنەوەكەی، دانا عەبدولكەریم لیستێكی بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا بە وردی دابەشكردنی ئەو ١٢ مووچەیە لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خراوەتە ڕوو.