سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بۆ كۆچى دواییكردنى سه‌رپه‌رشتیارى پێشووى ئیداره‌ى گه‌رمیان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/9/2020، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیانم بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات: "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت".