كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕێگەی چەند گوندێکی قەزای ماوەت نۆژەن دەکرێنەوە

لەسەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لەپێناو خزمەتکردنی ھاتوچۆی زیاتری شوفێران و ھاووڵاتییان، ڕێگەی چەند گوندێکی سنووری قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، قیڕتاو و نۆژەن دەکرێنەوە.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەسەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێگەی سەرەکیی ماوەت بۆ گوندەکانی "شاناخسێ، خێوەتە، ئاوکورتێ و ماشان" نۆژەن دەکرێنەوە و کەمووکورتییەکانیان چاک دەکرێن".

کارەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگەوبان و بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێ دەکرێت و ھەوڵ دەدەین پێش ھاتنی وەرزی بارانبارین ئەو کارە تەواو بکەین، کە بە ھۆیەوە خزمەتێکی باشی ھاتوچۆی سنوورەکە دەکرێت".