داوای کەمکردنەوەی نرخی کرێی کارەبای هۆتێلەکان دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

داوای کەمکردنەوەی نرخی کرێی کارەبای هۆتێلەکان دەکرێ

سەرۆکى کۆمەڵەى هۆتێل و میوانخانەکانى هەولێر رایگەیاند داوایان لە وەزارەتى کارەبا کردووە ماوەى وەرگرتنەوەى کرێى قەرزى سەر هوتێل و چێشتخانەکان درێژ بکرێتەوە و نرخى کارەباش کەم بکرێتەوە، چونکە هوتێلەکان بەهۆى کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە.

زیرەک بیکۆ، سەرۆکى کۆمەڵەى هۆتێل و میوانخانەکانى هەولێر بە (باسنیوز)ى راگەیاند: "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیرى کارەبا کە نوێنەرى شارەکانى تێدا ئامادەبوو داوامان لە وەزیرى کارەبا کرد ماوەى وەرگرتنەوەى کرێى قەرزى کارەباى هوتێلەکان لە 15 قستەوە بۆ 25 قست زیاد بکرێت چونکە لەماوەى چەند مانگى رابردوو زۆربەى هۆتێل و میوانخانەکان بێکاربوون و زیانیان بەرکەوتووە".

راشیگەیاند: "وەزیرى کارەبا بڕیاریدا قەرزى کرێى کارەباى هۆتێلەکان لە 12 قیستەوە بۆ 15 قیست و زیاتریش درێژبکاتەوە، سەبارەت نرخى هەژمارکردنى یەکەى کارەباش بەڵێنى دا داواکارییەکەمان ئاراستەى ئەنجوومەنى وەزیران بکات و بەدواداچوونى بۆ بکات بۆ ئەوەى نرخى یەکەى کارەبا کەم بکرێتەوە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆڕۆناوە ژمارەیەکى زۆر هۆتێل و میوانخانە و چێشتخانە قەرزێکى زۆریان لەسەر کەڵەکە بووە، بە جۆرێک هۆتێل هەیە زیاتر لە 200 ملیۆن قەرزى کارەباى لەسەرە ئەمەش بڕێکى زۆرە و ئەگەر حکوومەت هاوکار نەبێت ناتواندرێت ئەو بڕە پارە زۆرە بە 12 قیست بدرێتەوە".