ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە سووتانی دارسنەوبەرەکانی تاسڵوجە و گۆیژە دەکۆڵێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە سووتانی دارسنەوبەرەکانی تاسڵوجە و گۆیژە دەکۆڵێتەوە

وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دارسنەوبەرە سووتاوەکانی سلێمانی، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە.

ڕەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕۆژی چوارشەمە(٣٠-٩-٢٠٢٠) ،شەستەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی شاری سلێمانی تایبەت بە سووتاندنی سنەوبەرەکانی ڕێگای تاسڵوجە و شاخی گۆیژە ئەنجام دەدرێت".

گوتیشی: "وێڕای تێبینیمان لەسەر کۆنووسی لیژنە کاتییەکە بەڵام هیوادارین بتوانین لایەنی کەمتەرخەم دیاری بکرێت و پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە بخرێتە دەنگدانەوە،چونکە نەک تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی شوێنی سووتانەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە بەڵکو هیچ زانیارییەکیشیان بە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نەداوە".