سلێمانی.. بە تۆمەتی شێواندنی ژینگە کەسێک دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. بە تۆمەتی شێواندنی ژینگە کەسێک دەستگیر کرا

پۆلیسی دارستان و ژینگە سلێمانی رایدەگەیەنێت کە بە تۆمەتی شێواندنی سروشت و ژینگە سەرپێچیکارێکی ژینگەی دەستگیر کراوە.


عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی پۆلیسی دارستان بەمەبەستی ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران و پارێزگاری لە سروشت و ژینگەی کوردستان، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان توانیان سەرپێچیکارێک دەستگیربکەن".

گوتیشی: "دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوەی هاووڵاتیەک بە شۆفڵێک هەڵساوە بە شێواندنی سروشت و زیادەڕۆیی، لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان هاووڵاتیەکە دەستگیرکرا و دەستیشگیرا بەسەر ئامێرەکەدا".


ڕاشیگەیاند: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و دۆسیەکە ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی" .