ئەم ڕووەکە کێوییە دەرمانی ئازاری گەدەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم ڕووەکە کێوییە دەرمانی ئازاری گەدەیە

 

هەندێک کەس بەردەوام گەدەیان کێشەی هەیە و زۆر جار دوای خواردنی ژەمەکان، تووشی دڵەکزە دەبن و ناچارن کەڵک لە خواردنی حەب و شرووبی تایبەت وەربگرن.

پسپۆڕانی بواری دەرمانی رووەکی و سروشتی پێیان وایە، رێگای بێ زیان هەیە بۆ هێورکردنەوەی ئێش و ئازاری گەدە، یاخود دڵەکزە، ئەوان بۆ ماڵپەڕی (ئەلۆ دوکتۆر) ئاشکرای دەکەن، رووەکی پوونگی کێوی، باشترین دەرمانە بۆ کێشەکانی گەدە.

خواردنی کەمێک ئاوی پوونگ، یاخود ئاوی گیراوی پوونگ، کاریگەریی باشی لەسەر گەدە هەیە، هەروەها غازاتی ریخۆڵە و رەقبوونی زگیش چارەسەر دەکات و دژی ئەنفۆلەنزا و پەتای وەرزیشە.