لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی ژمارەیەک پرۆژەی کارەبا لە هەولێر دەکرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی ژمارەیەک پرۆژەی کارەبا لە هەولێر دەکرێنەوە

 

بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌، 29ی 9ی 2020، له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پڕۆژەی کارەبا‌ له‌ شاری هه‌ولێر بكرێنه‌وه‌.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی له‌ژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم و فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌كانی وێستگه‌ی كاره‌بای ئازادی نوێ 132 كه‌یڤی، راكێشانی هێڵی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رزی 132 كه‌یڤی و ده‌ركردنی فیده‌ره‌كانی 33 كه‌یڤی و 11 كه‌یڤی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه‌".

ئاماژە بەوەش دراوە، کە وێستگه‌ی كاره‌بای ئازادی نوێ 11، 33، 132 كه‌یڤی به‌ گوژمه‌ی 14 ملیۆن و 770 هه‌زار و 191 دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیای بێست (Best)ه‌وه‌ جێبه‌جێ كراوه‌ و به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ش به‌شێكی زۆری كێشه‌ی كاره‌بای ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بن.