كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزیری شارەوانی بەدواداچوونی بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3ی شاری هەولێر کرد

پرۆژەكە لە یەك كاتژمێردا زیاتر لە 9 هەزار مەتر سێ جا ئاو بەرهەم دەهێنێت

 

وەزیری شارەوانی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ بەدواداچوون بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز3ی شاری هەولێر کرد بەمەبەستی دڵنیابوون لە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە و جۆری پشكنینەكان و ئاستی ئەدای كارمەندەكان و گرفت و بەربەستەكانی بەردەم كاركردنی پرۆژەکە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی شارەوانی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئەیلوولی 2020، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەیاوەری هەر یەكە لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ بە وەكالەت، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، سەردانی پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3ی لە شاری هەولێری كرد، بەمەبەستی دڵنیابوون لە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە و جۆری پشكنینەكان و ئاستی ئەدای كارمەندەكان و گرفت و بەربەستەكانی بەردەم كاركردنی پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر و گەیاندنی ئاو بە هاووڵاتییان، بابەتی شەب و كلۆر و بەگشتی وەرگرتنی زانیاری ورد لەسەر كۆی بەشەكانی پرۆژەكە".

دەقی راگەیاندراوەکە:

بەدواداچوون بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز3ی شاری هەولێر كرا

پرۆژەكە لە یەك كاتژمێردا زیاتر لە 9 هەزار مەتر سێ جا ئاو بەرهەم دەهێنێت

بەمەبەستی دڵنیابوون لە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە و جۆری پشكنینەكان و ئاستی ئەدای كارمەندەكان و گرفت و بەربەستەكانی بەردەم كاركردنی پرۆژەی ئاوی ئیفراز3ی هەولێر و گەیاندنی ئاو بە هاووڵاتییان، بابەتی شەب و كلۆر و بەگشتی وەرگرتنی زانیاری ورد لەسەر كۆی بەشەكانی پرۆژەكە. ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئەیلوولی 2020 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەیاوەری هەر یەكە لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ بە وەكالەت، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، سەردانی پرۆژەی ئاوی ئیفراز3ی لە شاری هەولێری كرد.

پرۆژەی ئاوی ئیفراز3ی هەولێر یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژی و سەرەكییەكانی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستاندا گەورەترین پرۆژەی دابینكردنی ئاوە، بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە سوود لە ئاوی زێی گەورە وەردەگرێت كە نزیكەی 40%ی ئاوی خواردنەوەی شاری هەولێر دابین دەكات.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، وێڕای دەستخۆشی لە كارمەندان و فەرمانبەرانی پرۆژەكە، هاوكات بەوردی گفتوگۆی لەسەر خودی پرۆژەكە و ئاستی دابینكردن و چۆنیەتی پشكنینەكان و جۆر و كوالێتی شەب و كلۆر و ئاستی خاوێنی و دڵنیابوونەوە لە باشی بەرهەمهێنانی ئاوی پرۆژەكە كردەوە، وێڕای ئەمەش ئامادەیی وەزارەتی بۆ هەر پێویستییەك لەپێناو پەرەپێدانی زیاتر و پێشكەشكردنی بەرزترین ئاستی ئاوی خواردنەوە دەربرڕی. داواشی لە فەرمانبەران كرد بە هیچ شێوەیەك نابێت كەمتەرخەمی بنوێندرێت لە راییكردنی كاروبارەكانی پرۆژەكە، چونكە ئەو پرۆژەیە لە لای حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی گرنگترین پرۆژەی ئاوی خواردنەوەیە، چونكە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە یەكەمین و گرنگترین سێكتەری خزمەتگوزاریی حكوومەتە بۆ هاووڵاتییان، هەروەها وەزیری شارەوانی جەختیشی كردەوە ئەوان وەك وەزارەت هەموو پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە بە یەك چاو و بە گرنگ سەیر دەكەن و بەوردی چاودێری و بەدواداچوون بۆ پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

پرۆژەی ئاوی ئیفراز3 لە هەر كاتژمێرێكدا نزیكەی 9500 مەتر سێجا ئاو دابین دەكات، سەرچاوەی سەرەكی دابینكردنی ئاو لە رێی زێی گەورەیە، ئەمەش یەكێكە لە روئیا و پلانی ستراتیژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی بیرەكان و بەگەڕخستنی پرۆژەی ستراتیژی دابینكردنی ئاو لە رێی بەكارهێنانی ئاوی سەر زەوی، بە ئامانجی داخستنی سەرجەم بیرەكان بەگوێرەی قۆناغبەندی و بە پلانی ستراتیژی، بەتایبەتی دوای تەواوبوونی پرۆژەی ئاوی ئیفراز4 لە شاری هەولێر كە لە پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دایە كێشەی ئاوی هەولێر بە تەواوی كۆتایی دێت.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار