كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كازمی: عێراق لەبەردەم گرەوێكی مەترسیدارە


ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق، دانی بەوە دانا كە بەهۆی بەربڵاوی چەكەوە، عێراق ڕووبەڕووی گرەوێكی مەترسیدار بووەتەوە.


كازمی لەمیانی پێشوازیكردنی لە لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە بەغدا، ئاماژەی بەوە داوە كە حكوومەتەكەی لەبەردەم گرەوێكی مەترسیدار دایە، ئەمەش بە هۆی بەربڵاوی چەكەوە لە وڵاتەكەیدا، كە بووەتە هەڕەشەیەكی گەورە لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی عێراق.


كازمی ئەوەشی گوتووە كە هێزە ئاسایشییەكانی حكوومەتەكەی بە ڕژدی كار لەسەر سەپاندنی یاسا و پاراستنی هاووڵاتییان دەكەن، سەرباری هەوڵی بەردەوامیان بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەكانی وڵاتان لە عێراق و راوەدوونانی ئەو گرووپانەی لە یاسا لایانداوە.


ئەم وتەیەی ئەمڕۆی كازمی لە كاتێكدایە لە دوێنێ یەكشەممەوە ئەمریكا هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بەغدا توند كردووە، دوای ئەوەی حكوومەتی كازمی نەیتوانی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئاسایشی نێردە دیبلۆماسییەكانی وڵاتان و هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر خاكی عێراق بپارێزێت.