كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەولێر.. دوو ڕووداوی هاتوچۆ لە هەولێر روویاندا

لە ئەنجامی دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لە سنووری هەولێر دوو کەس بریندار بوون.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆ هەولێر رایگەیاند: "کاتژمێر11ی پێشنوەڕۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای ئیفراز - بەرد حوشتر لە نزیک قەپانی ئیفراز ئۆتۆمبێلێکی پیکابی دەبڵ بە هۆی تیژرۆییەوە کۆنترۆڵی لەدەست دا و چووە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە زامدار بوو و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتن".

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاند کە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 5 ی ئێوارە "لەسەر شەقامی 120مەتری لە نزیک دەروازەی سوپەر مارکێتی شیلانە پێکدادانێک لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک زامدار بوو و بەو هۆیەوە بۆ ماوەیەکیش سایدێکی شەقامی 120مەتری داخرا".