پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کە سێکی بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد و تۆمەتبارەکەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی ڕاستی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (س.ب.ر) دەستگیر كرد، كە هەڵسابوو بە دزینی چەند مۆلیدەیەك لە ژمارەیەک خانووی هەیكەل و پاشان بە نرخێكی كەم لە بازاڕدا دەیفرۆشتنەوە".

ئەوەش خراوەتە روو، تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، راگیرا و رووبەڕووی دادگا كرایەوە.