سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند عەبباس ژاژڵەیی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند عەبباس ژاژڵەیی دەکات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/9/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەجیا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو عەبباس ژاژڵەیی و کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو عەبباس ژاژڵەیی، کە دەکاتە مامی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی هونەرمەند عەبباس ژاژڵەیی ڕاگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.