لە هەرێمی کوردستان ٧٣٥ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەرێمی کوردستان ٧٣٥ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٢ تووشبووی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢١٥ی وەزاەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە 2020.9.28 بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٣٥ کەسی دیکە لە سەرجەم هەرێمی کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە هاوکات لە هەموو هەرێمی کوردستان ٢٨٦ تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

ئەو ٢٢ تووشبووە کەلە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەست داوە، ٢ کەسیان لە هەولێر، ١٠ کەسیان لە سلێمانی و سێ کەس لە ڕاپەڕین، چوار کەس لە دهۆک و سێ کەسیشیان دانیشتووی هەڵەبجە بوون.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19  ژمارە (٢١٥)

١. پشکنین: (٤٨٥٣ پشکنینی نوێ)

(١٥٥١ هەولێر)

(٧١٦ سلێمانی، ١٥٣ گەرمیان)

(٢٣٩٣ دهۆك)

(٤٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٧٣٥ تووشبووی نوێ)

(٢٩٢ هەولێر)

(١٠٣ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان)

(٢٨٣ دهۆك)

(٣٢ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٢٨٦ چاکبوون)

(٢٠٤ هەولێر)

(٢٣ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)

(٣ دهۆك)

(٢٤ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٢ مردن)

(٢ هەولێر)

(١٠ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)

(٤ دهۆك)

(٣ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین٤٥٦٩٩٤ (١٦٧٢٦٧ هەولێر، ١١٤١٠٤ سلێمانی، ١٧١٤٢٢ دهۆك، ٤٢٠١ هەڵەبجە)

تووشبوون ٤٦٤٦٦ (١٧١٥٠ هەولێر، ١٥٩٢٠ سلێمانی، ١١٧٦٠ دهۆك، ١٦٣٦ هەڵەبجە)

چاکبوون ٢٩٧٠٨ (١٣٦٤٩ هەولێر، ١٠٠٦٩ سلێمانی، ٤٤٧٣ دهۆك، ١٥١٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٥٠٦٥ (٢٩٤٢ هەولێر، ٤٩٩١ سلێمانی، ٧٠٤٧ دهۆك، ٨٥ هەڵەبجە)

مردن ١٦٩٣ (٥٥٩ هەولێر، ٨٦٠ سلێمانی، ٢٤٠ دهۆك ، ٣٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٢٨ی ئەیلول ٢٠٢٠