ڤارین سالار: ئه‌مساڵ دیزاینی نوێ و جیاوازى جلوبه‌رگم ئاماده‌ كردووه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڤارین سالار: ئه‌مساڵ دیزاینی نوێ و جیاوازى جلوبه‌رگم ئاماده‌ كردووه‌

 

ڤارین سالار، خانمه‌ دیزاینه‌ری كورد، باسی كاره‌ نوێیه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ: "ئه‌مساڵ جگه‌ له‌ جلوبه‌رگی كوردى، جلوبه‌رگى پیاوانیشم دیزاین كردووه‌".

له‌مباره‌یه‌وه‌ ڤارین سالار به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مساڵ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ بووم، بۆیه‌ كاتی زیاترم هه‌بووه‌ و زیاتر له‌ پێنج دیزاینی نوێم بۆ جلوبه‌رگی كوردیی ئافره‌تان ئاماده‌ كردووه‌ كه‌ شێوازێكی نوێی جلوبه‌رگی كوردییه‌، به‌ڵام ئێستا بڵاویان ناكه‌مه‌وه‌، تا بارودۆخه‌كه‌ كه‌مێك باشتر نه‌بێت".

گوتیشی: "جگه‌ له‌ دیزاینی نوێی جلوبه‌رگی كوردی، هه‌روه‌ها دیزاینم بۆ جلوبه‌رگى پیاوانیش كردووه‌ و له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌".

ڤارین سالار ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو كه‌ ئه‌مساڵ دیزاینی نوێ و جیاوازى بۆ جلوبه‌رگ ئاماده‌ كردووه‌.