هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، گۆرانیبێژی كورد، له داهاتوویه‌كى نزیكدا، نوێترین گۆرانیی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.
غه‌ریب قادر تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم له به شی ستۆریی هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، له‌گه‌ڵ گوتن و بڵاو دكردنه‌وه‌ی به‌شێك له گۆرانییه‌كه، نووسیویه‌تی: "ئه‌و گۆرانییه باسی ڕه‌وشی ئێستای ژیان ده‌كات".
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، نزیكه‌ی ساڵێكه له ئه‌ورووپا ده‌ژی، له هه‌ولێر ستۆدیۆی تۆماركردنی میوزیك و گۆرانی هه‌یه.