چەکدارانی داعش لە سنووری شارەبان باخ و مەزرای جووتیاران بۆمبڕێژ دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەکدارانی داعش لە سنووری شارەبان باخ و مەزرای جووتیاران بۆمبڕێژ دەکەن

تیرۆریستانی داعش بەمەبەستی خۆحەشاردان و خۆڕێكخستنەوەیان لە باخ و بێستانەكانی ناوچەكە، باخ و كێڵگە كشتوكاڵییەكانی سنووری قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە و دەوروبەری بۆمبڕێژ دەكەن.

عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی قەزای شارەبان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەمەبەستی دوورخستنەوەی جووتیارانی لە كاری كشتوكاڵی و خۆڕێكخستەوەی تیرۆریستان لەناو کێڵگە و بێستان و باخی جووتیاران بۆ بەڕیوەبردنی كردەوەی تیرۆریستی، چەکدارانی داعش دەستیان كردووەتەوە بە بە دانانەوەی بۆمب و لەناو باخ و كێڵگەی جووتیاران."

گوتیشی: "هێزە ئەمنییەكان لە دوو ڕۆژدا چەندین بۆمبیان لە باخ و بێستانەكانی گوندی "شەروین"ی سنووری قەزای شارەبان و  دەوروبەری پووچەڵ كردووەتەوە."

عەدنان محەمەد راشی گەیاند: "داوامان لە جووتیاران كردووە بە وریاییەوە بچنە سەر باخ و كیڵگە و بێستانەكانیان."