له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن و 320 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن و 320 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

 

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 209 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (دووشەممە 28/9/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و 321 ھەزار و 343 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ یه‌كشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، حه‌وت ملیۆن و 287 ھەزار و 561 کەس بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 209 هه‌زار و 453 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا چوار ملیۆن و 560 ھەزار و 456 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.