بەهۆى تەواونەکردنى پڕۆژەکانیان ژمارەیەک وەبەرهێنەرى هەولێر گەشتى دەرەوەیان لێ قەدەغە دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆى تەواونەکردنى پڕۆژەکانیان ژمارەیەک وەبەرهێنەرى هەولێر گەشتى دەرەوەیان لێ قەدەغە دەکرێ

بەڕێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنانى هەولێر رایگەیاند بەهۆى کەمتەرخەمى لە جێبەجێکردنى پڕۆژەکان و تەواونەکردنیان لە کاتى خۆیدا، رێککارى یاسایی بەرامبەر ژمارەیەک وەبەرهێنەرى شارى هەولێر گیراوەتە بەر و گەشتى دەرەوەیان لێ قەدەغە کراوە.

سامان عارەب، بەڕێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنانى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "دواى ئەوەى ژمارەیەک وەبەرهێنەر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر پڕۆژەکانیان بە ناتەواوى جێهێشت و بەشێکیشیان نەیانتوانى لە کاتى خۆیدا پڕۆژەکان تەواو بکەن، ژمارەیەک پڕۆژەى نیشتەجێبوون کێشەیان بۆ دروست بوو بۆیە ئێمە بەدواداچوونمان بەردەوام بووە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانە".

راشیگەیاند: "لەم نێوەندەشدا توانیومانە ژمارەیەک پڕۆژە لە وەبەرهێنەران وەربگرینەوە و بیان دەین بە وەبەرهێنەرى تازە بۆ تەواوکردنیان، لەوانەش پڕۆژەکانى دەشتى بەهەشت و کانى ئەڵمانى لە هەولێر و پڕۆژەى کۆیە سیتى لە شارى کۆیە، ژمارەیەک پڕۆژەى دیکەش ماوەیەک پێش ئێستا کارکردن تێیاندا دەستى پێکردووەتەوە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" 13 وەبەرهێنەرى سنەورى پارێزگاى هەولێر بە هۆى تەواونەکردنى پڕۆژەکانیان دراونەتە دادگا و رێوشوێنى یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر، گەشتى دەرەوەى وڵاتیشیان لێ قەدەغەکراوە".