هەولێر.. دەست بەسەر 25 تۆن زەیت و نیشاستەی قەدەغەکراودا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. دەست بەسەر 25 تۆن زەیت و نیشاستەی قەدەغەکراودا گیرا

قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر ئاشکرای کرد کە توانیویانە دەست بگرن بەسەر بڕى 25 تۆن زەیتى خورما و نیشاستە کە بەپێى رێنماییەکان هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە و بەنیازبوونە لە بازگەى هیرانەوە دەربازى شارى هەولێرى بکەن.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر و سەرۆکى لیژنەى پشکنین و چاودێریى بازاڕ بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بە هاوکاری هۆبەى بازگەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە توانراوە لە بازگەى هیران دەست بەسەر بڕى 25 تۆن زەیتى خورما و نیشاستەى رێگەپێنەدراو دابگرن، کە بەپێى رێنماییەکانى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان هاوردەکردنى قەدەغەکراوە".

راشیگەیاند: "گوتیشی ئەو ماددانە نێردران بۆ تاقیگە بەمەبەستی پشکنین، هەرچەندە ئەگەر شیاوى خواردنیش بێ ناتواندرێت رێگەى پێبدرێت چونکە هاوردەکردنیان قەدەغەیە بەپێى رێنماییەکان و ڕێوشوێنی یاسایىش بەرامبەر خاوەنى بارهەڵگرەکە دەگیرێتەبەر".

سەبارەت بە ئەو شوێنەى کە ماددەکانی لێوە هاوردەکرابوو قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر روونیکردەوە" پێدەچێت لە عێراقەوە هاوردەى سلێمانى کرابێت و لەوێشەوە هەوڵیانداوە دەربازى ناو شارى هەولێرى بکەن و لەبازاڕەکان ساغى بکەنەوە".