بە بڕیاری مەسرور بارزانی ٧٠٠ پارچە زەوی لەسەر مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی تاپۆ دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بە بڕیاری مەسرور بارزانی ٧٠٠ پارچە زەوی لەسەر مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی تاپۆ دەکرێن

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری تاپۆکردنی ٧٠٠ پارچە زەوی لەسەر مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی داوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە"دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان لە هەموو قۆناغ و دۆخ و داخوازییە یاسایی و کاگێڕیی و تەکنیکییەکاندا، بۆ تەرخانکردن و تاپۆکردنی ۷٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بە سوپاسەوە بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە درا".

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاندووە"توانیمان بە هیممەتی هەموو لایەک ڕێککارەکان تەواوبکەین و بودجەی جیاکردنەوەی زەوییەکانیش وەک پارێزگاری سلێمانی بگرینە ئەستۆ".