باڵوێزی ئەمریكا بەغدای بەجێهێشت و گەیشتە هەولێر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باڵوێزی ئەمریكا بەغدای بەجێهێشت و گەیشتە هەولێر

چاوەڕوان دەكرێ سبەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دابخرێت


بەهۆی بەردەوامیی هێرشەكانی سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئەمشەو ماتیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمریكا باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا بەجێهێشت و گەیشتە هەولێر.


تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە تۆلەر ڕووی لە كۆنسوڵگەی گشتیی وڵاتەكەی لە هەولێر كردووە و هەواڵیش هەیە كە سبەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دابخرێت.


جێی باسە ئەمریكا چەندین جار حكوومەتی عێراقی ئاگەدار كردووەتەوە لەو هێرشانەی بە شێوەی بەردەوام دەكرێنە سەر باڵوێزخانەكەی و دواجار هەڕەشەی لە حكوومەتی عێراق كرد كە ئەگەر یەك هاووڵاتیی ئەمریكی بكوژرێت، ئەوا 120 پێگە لە عێراق بۆردوومان دەكات.