لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 260 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی پشتگیریکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووك خەرجکرا.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بودجەیەک بە گوژمەی 260 ملیۆن دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لە کەرکووک و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لەکەرکووک خەرجکرا، ئەمە وێڕای دابینکردنی پێداویستییەکانی پزیشکی و خۆپارێزی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لەپارێزگای کەرکووک".
لە کەرکووك زیاتر لە 500 قوتابخانەی کوردی هەیە، لەگەڵ بوونی 7 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای کورد، ئەمە جگە لەوەی 100 هەزار قوتابی له سنووری ئهو پارێزگایه لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن.