نی ڕووچی: كۆنسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی له هه‌ولێر
بابه‌تی تایوان هه‌میشه سه‌رنجی جیهانی ڕاكێشاوه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌دڵنیایه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یان بیستووه. له‌وه‌یه بپرسین، ئایا تایوان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه؟ بۆچی تایوانی چین و خاكی سه‌ره‌كیی چین زۆر له‌مێژه له‌یه‌ك دابڕێندراون، له‌كاتێكدا هه‌مان دابونه‌ریت و كو‌لتوور و زمانیان هه‌یه؟ چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان تایوان، كه ناسراوه به ( كۆماری چین) و كۆماری چینی میللی، كه له‌سه‌ر ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی ناسراوه؟ ئایا هیچ بنه‌مایه‌كی مانادار و یاسایی بۆ سه‌ربه‌خۆیی تایوان هه‌یه؟ سیاسه‌تی حكوومه‌تی چین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی تایوان چییه؟ من پێم خۆشه چه‌ند بابه‌تێك له ڕێگای ئه‌م نووسینەوە ڕوون بكه‌مه‌وه.
1- تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له چین:
دوورگه‌ی تایوان، ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر كه‌ناری باشووری ڕۆژئاوای خاكی سه‌ره‌كیی چین، گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی چینه و یه‌كه‌یه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ چین پێكده‌هێنێت. تایوان هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه سه‌ر به چین بووه. له سه‌ده‌ی سێیه‌می زایینی، چه‌ندین خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌ك له‌دوای یه‌ك سوودیان له دوورگه‌ی تایوان بینیوه و ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراندنی چه‌ندین یه‌كه‌ی ئیداری و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و چالاكییان له‌و ناوچه‌یه هه‌بووه. له 1727، خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری چینگ (تایوان)ی كرد به ناوی فه‌رمیی دوورگه‌كه.
تایوان به‌درێژایی مێژوو به‌ده‌ست چه‌ندین هێرشی داگیركاری ناڵاندوویه‌تی. چینییه‌كان له هه‌ردوو لای ده‌ربه‌ندی تایوان، ململانێیه‌كی دوور و درێژ و به‌رده‌وامیان دژ به داگیركارەی بیانییه‌كان هه‌بووه. بۆ نموونه، له 1624 و 1626 داگیركه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كان و ئیسپانییه‌كان تایوانیان داگیر كرد. له 1661، پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی چینی، ژانه‌ڕاڵ (ژێنگ چینگگۆنگ) ڕابه‌رایه‌تیی گه‌شتێكی كرد بۆ تایوان و هه‌موو داگیركه‌ره‌كانی له چه‌ند ساڵی دواییدا ده‌ركرد. یابان له ساڵی 1894 جه‌نگێكی توندوتیژی داگیرساند و خێزانی ده‌سه‌ڵاتداری چینگی ڕووخاند و زۆری لێ‌كردن بۆ واژۆكردنی ڕێكکه‌وتننامه‌ی شیمۆنۆسكی و ده‌ستبه‌رداربوون و پێدانی تایوان به یابان، به‌ڵام هاونیشتمانییانی تایوان، له ماوه‌ی داگیركردنی یابانییه‌كان، هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانیان نه‌بوون.
له ساڵی 1937، گه‌لی چینی خۆی خسته نێو جه‌نگی به‌ره‌نگاریی دژ به داگیركارانی یابانی. له ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ دژ به یابان، حكوومه‌تی چینی له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه هه‌رچیی په‌یماننامه و به‌ڵێننامه و ڕێكکه‌وتنامه هه‌یه له‌گه‌ڵ یابان، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و له‌نێوانیاندا په‌یماننامه‌ی شیمۆنۆسكی.
ڕاگه‌یاندراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه چین هه‌ر یه‌ك له تایوان، په‌نهو و چوار هه‌رێمه‌كه‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵات به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه. له ماوه‌ی دووەم جه‌نگی جیهانیدا، چین، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی سۆڤیێتی پێشوو، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و چه‌ندین وڵاتی تر، دژ به ده‌سه‌ڵاتی فاشیزم هاوپه‌یمانییه‌كیان پێكهێنا. ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی كایڕۆ له‌لایه‌ن چین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا له ساڵی 1943 بریتی بوو له (هه‌ر زه‌وییه‌ك، كه له‌لایه‌ن یابانه‌وه له چین زەوت كرابوو، وه‌ك مه‌نشووریا، فۆرمۆسا یاخود تایوان، پێسكادۆریس یاخود په‌نهو، ده‌بێت بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ چین). دوای جه‌نگێكی ماندووكەر دژ به داگیركه‌رانی یابانی، گه‌لی چینی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌ده‌ست هێنا و له ساڵی 1945 هه‌رێمی تایوانی گه‌ڕانده‌وه بۆ چین.
ئه‌مه ڕاستیی مێژووی ئیستیغلالكردنی تایوان بوو، وه‌كوو زۆر به‌شی تری چین و جێگیركردنی له‌لایه‌ن گه‌لی چینی، له كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ی جیاواز. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئازاری بینیبێت به‌ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه، به‌ڵام زوو گه‌ڕایه‌وه بۆ نیشتمانی دایك. كۆمه‌ڵگای تایوانی له دابونه‌ریت و كو‌لتووری چینی سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئه‌مه ته‌نانه‌ت له‌و نیو سه‌ده‌یه‌ش نه‌گۆڕاوه، که له‌لایه‌ن یابانه‌وه داگیر كرا. به‌بێ هیچ گومانێك، تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له چین.
2- سه‌رچاوه‌ی بابه‌تی تایوان، سیاسه‌تی حكوومه‌تی چینی:
تایوان هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه به‌شێك بووه له چین و له‌دوای دووەم جه‌نگی جیهانییەوە، گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ چین، بۆیه هیچ گومانێك له یاسا و مێژوو نییه. كه‌وایه بۆچی دووباره بابه‌تی تایوان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ بووه هۆی دابڕانی تایوان له نیشتمانی دایك؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، له جه‌نگی ناوخۆیی نێوان حزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی(KMT) و حزبی شیوعیی چینی(CCP) له سێبه‌ری ( جه‌نگی سارد) ده‌دۆزینه‌وه.
بابه‌تی تایوان میراتێكه، كه له جه‌نگی ناوخۆیی چینه‌وه به‌جێ ماوه، كه تایبه‌ته به كاروباری ناوخۆیی چین، به‌ڵام، زۆریی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بووه هۆی خراپكردنی بارودۆخی جیابوونه‌وه‌ی تایوان له‌ژێر سێبه‌ری (جه‌نگی سارد). له میانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه داگیركه‌ره‌كانی یابان (1937-1945)، حزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی و حزبی شیوعیی چینی هه‌ماهه‌نگیی یه‌كتیان كرد بۆ پێكهێنانی هێڵێكی پێشه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو دژ به داگیركه‌ران. دوای سه‌ركه‌وتن له‌و جه‌نگه، حزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی له‌پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی خۆی له وڵاته‌كه، جه‌نگێكی ناوخۆیی ڕاگه‌یاند.
ڕابه‌ری حزبی شیوعی، به‌ڕێز ما‌و زیدۆنگ، ڕابه‌رایه‌تیی گه‌لی چینی كرد بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ڕزگاری، بۆ زیاتر له سێ ساڵ و ڕژێمی كۆماری چینی ڕووخاند، كه له‌لایه‌ن حزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی به‌ڕێوه ده‌بردرا و له 1ی تشرینی یه‌كه‌می 1949 كۆماری چینی میللیی دامه‌زراند. پاشماوه‌ی حزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی پاشه‌كشه‌یان كرد بۆ تایوان. له‌و كاته‌وه، حكوومه‌تی كۆماری چینی میللی بوو به تاكه حكوومه‌تی یاسایی چین، به‌م شێوه‌یه‌ش كۆتاییان به ڕه‌وشی مێژووی ( كۆماری چینی) هێنا.
هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی حزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی پاشه‌كشه‌یان كرد بۆ تایوان، سه‌ڕه‌ڕای به‌رده‌وامبوونی له به‌كارهێنانی سیسته‌می (كۆماری چین)، به‌ڵام زۆر له‌مێژ بوو مافی پیاده‌كردنی سالاری ده‌وڵه‌تی له‌بری چین له‌ده‌ست دابوو. له‌ڕاستیدا، هه‌میشه وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتێكی ناوخۆیی له خاكی چین مایه‌وه.
له‌ژێر سێبه‌ری (جه‌نگی سارد) دوای دووەم جه‌نگی جیهانی، حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سیاسه‌تی دوورخستنه و له‌خۆگرتنی دژ به كۆماری چینی میللیی تازه له‌دایكبوو پەیڕەو کرد. جگه له‌مه‌ش، ده‌ستتێوه‌ردانێكی چه‌كداری له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و تایواندا کرد، له كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته كاروباری ناوخۆیی چین بوو و مافی ده‌س تێوه‌ردانی نه‌بوو. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی گرژی دوور و درێژ له دوورگه‌ی تایوان.
شایه‌نی باسه، كه 30 بۆ 40 ساڵ دوای 1949، و هه‌رچه‌نده حزبی نه‌ته‌وه‌یی چینی له تایوان دانی به ده‌سه‌ڵاتی یاسایی كۆماری چینی میللی وه‌كوو نوێنه‌ری هه‌موو چین دانه‌نا، سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تایوان به‌شێكه له چین و چین یه‌كه و به‌ش به‌ش ناكرێت، و دژی (دوو ده‌وڵه‌تی چین) و (سه‌ربه‌خۆیی تایوان) وه‌ستانه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه له دێرزه‌مانه‌وه تێگه‌شتن و هاوڕایی له‌نێو هه‌موو چینییه‌كان هه‌بووه، له هه‌ردوو لای دوورگه‌ی تایوان، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرنگه، كه چین ته‌نیا یه‌كه و تایوان به‌شێكه له‌و خاكه.
له 1970كانه‌وه حكوومه‌تی چینی په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی دووباره یه‌كخستنی ئاشتییانه و (یه‌ك وڵات و دوو سیسته‌م)ی كردووه. خاڵه گرنگه‌كانی ئه‌م بنه‌مایه بریتیین له:
(1) یه‌ك چین. ته‌نیا یه‌ك چین له جیهاندا هه‌یه و تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له چین. ئه‌مه مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی بابه‌تی تایوان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه.
(2) به‌یه‌كه‌وه‌ژیان له‌نێوان دوو سیسته‌مدا. له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك چین، ده‌كرێت هاوبه‌شیكردنی چین و سه‌رمایه‌داری تایوان به‌یه‌كه‌وه گه‌شه بكه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ.
(3) پله‌یه‌كی باڵا له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری. دوای دووباره یه‌كخستنه‌وه، تایوان ده‌بێت به هه‌رێمێكی ئیداریی تایبه‌ت. له هه‌موو هه‌رێم و ناوچه‌كانی تر جیا ده‌كرێته‌وه، به پێدانی پله‌یه‌كی باڵای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری. خۆی هه‌موو كاروباره‌كانی حزبی، سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و دارایی به‌ڕێوه ده‌بات.
(4) دانوستانی ئاشتی. خه‌ڵكی هه‌ردوو لای دوورگه‌كه چینین. حكوومه‌تی چینی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆ دووباره یه‌كخستنه‌وه‌یه‌كی ئاشتییانه، به‌ڵام له كاتی ناچاریدا ده‌كرێت په‌نا ببات بۆ به‌كارهێنانی هێز. ئامانجی ڕێكاره سه‌ربازییه‌كان، كه‌سه جوداخوازه ناوخۆییه‌كان و ئه‌و هێزه ده‌ره‌كییانه‌ن، كه ده‌ست له كاروباریان وه‌رده‌ده‌ن، نه‌وه‌كوو هاونیشتیمانییانی ئاسایی تایوان.
3- بنه‌مای (یه‌ك چین) هاوده‌نگیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه
له 1971، ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 26 ه‌مین دانیشتنی‌دا پشتبه‌ست به بڕیاری ژماره 2758، كه هه‌موو مافه یاساییه‌كانی چینی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌ڕانده‌وه بۆ كۆماری چینی میللی و ده‌ركردنی نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی تایوان ناسراو به كۆماری چین. له ساڵی 1979، چین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسییان پێكهێنا.
هه‌ردوو لایه‌ن سێ ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شیان ده‌ركرد، له ساڵه‌كانی1972 ، 1978 و 1982 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: ( ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دان به حكومه‌تی كۆماری چینی میللیداده‌نێت وه‌كوو تاكه حكوومه‌تی یاسایی چین... هه‌روه‌ها دان به هه‌ڵوێستی چیندا ده‌نێت به‌وه‌ی كه (ته‌نیا یه‌ك چین هه‌یه و تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له چین)، (ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا، ورده ورده ده‌ست ده‌كات به كه‌مكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به تایوان، به‌مه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك، بابه‌ته‌كه ده‌گه‌یه‌نێته ده‌رئه‌نجام).
تاوه‌كوو ئێستا 180 وڵات په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسیان له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی دامه‌زراندووه. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه دانیان به‌وەدا ناوه، كه (ته‌نیا یه‌ك چین له جیهان هه‌یه و حكوومه‌تی كۆماری چینی میللی، كه تاكه حكوومه‌تی یاساییه، نوێنه‌رایه‌تیی ته‌واوی چین ده‌كات و تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له خاكی چین).
تاوه‌كوو ئێستا ته‌نیا 15 وڵات په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسییان له‌گه‌ڵ تایوان یاخود (كۆماری چین) ماوه و ئه‌م ژماره‌یه ڕوو له دابه‌زینه. له ئه‌یلوولی 2019، چین و دوورگه‌ی سلێمان به فه‌رمی په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسییان دامه‌زراند. سه‌رۆك وه‌زیرانی دوورگه‌ی سلێمان به‌ڕێز ماناسیه سوگاڤێری، گوتی: “دوورگه‌ی سلێمان دان به بنه‌مای یه‌ك چیندا ده‌نێت و په‌یوه‌ندیی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی بنیات ده‌نێت و پاڵپشتیكردنی لایه‌نه ڕاسته‌كه‌ی مێژوو هه‌ڵده‌بژێرێت، كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌ڵیانبژاردووه).
ئه‌مه‌ش ئه‌وه پیشان ده‌دات، كه بنه‌مای (یه‌ك چین) ئاڕاسته‌ی سه‌ره‌كیی هاوده‌نگیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، كه هه‌روه‌ها بنه‌مایه‌كه بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی نێوان چین و وڵاتانی تر. بابه‌تی تایوان پابه‌نده به به‌رژه‌وه‌ندییه گرنگه‌كانی چین و تەنیا و تەنیا كاروباری ناوخۆیی چینه، كه ڕێگه به هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی نادات.
هه‌ر له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ته‌كان (1980-1990) هه‌ردوو لای دوورگه‌ی تایوان گه‌یشتن به زنجیره‌یه‌ك كارلێكی باش و له كۆتاییدا گه‌یشتن به (هاوده‌نگیی 1992) كه ده‌ڵێت: (هه‌ردوو لای دوورگه‌كه پابه‌ند ده‌بن به بنه‌مای یه‌ك چین و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌پێناو یه‌كخستنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی)، به‌ڵام، چه‌ند جوداخوازێكی ناوخۆیی له تایوان چه‌ند بیردۆزێكی جیاوازیان هێنایه كایه‌وه، وه‌كوو (دوو ده‌وڵه‌ت) ،( دوو حكوومه‌ت)،( دانپێدانانی دووانه) ،(دوو قه‌واره‌ی سیاسیی یه‌كسان).
له‌گه‌ڵ چوونه نێو سه‌ده‌ی 21، به تایبه‌ت دوای گه‌یشتنی حزبی دیموكراسیی پێشكه‌وتوخواز به ده‌سه‌ڵات، ده‌ستیان كرد به باگهێشته‌ی كراوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی تایوان و هاندانی ( دیبلۆماسیی پراگماتیك) بۆ فراوانكردنی ناسراو به ( ناوچه‌ی ژیانی نێوده‌وڵه‌تی). كڕۆكی ئه‌مه بریتییه، له دروستكردنی (دوو چین) یاخود (یه‌ك چین، یه‌ك تایوان). ئه‌م هه‌ڵوێسته جوداخوازییه بێمانایه و پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی خه‌ڵكی هه‌ردوو لا بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی چین و تایوان. گرنگ نییه به‌رپرسانی حزبی دیموكراسی پێشكه‌وتووخواز چ جۆره یاری و فێڵێك ده‌كه‌ن، ناتوانن ئه‌و ڕاستییه بگۆڕن، كه تایوان به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له خاكی چین.
(سه‌ربه‌خۆیی تایوان واتا جه‌نگ، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشتی بوونی نابێت، ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه هه‌بێت). ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه تایبه‌تن به به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی چینی، گه‌لی چین هه‌رگیز دوودڵ نه‌بووه. به درێژایی مێژوو، نه‌ته‌وه‌ی چینی گه‌واهیی گۆڕانی زۆر له خانه‌واده ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، گۆڕانی حكوومه‌ت، و ڕژێمه جوداخوازه ناوخۆییه‌كان و داگیركه‌رانی بیانیی داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌میشه یه‌كگرتوویی تاكه ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی مێژووی چینی بووه.
له‌دوای هه‌موو جیاكارییه‌ك، وڵاته‌كه به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی یه‌كی گرتووه‌ته‌وه. دووباره یه‌كگرتنه‌وه‌ی چین، ڕێگه به هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی نادات، كه ده‌ستێوه‌ردان بكات و هیچ شه‌پۆڵێكی پێچه‌وانه ناتوانێت دووباره یه‌كگرتنه‌وه‌ی چین بوه‌ستێنێت.