به‌وێنه‌.. یه‌كه‌م وشتری سپی له‌ چین دۆزرایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌وێنه‌.. یه‌كه‌م وشتری سپی له‌ چین دۆزرایه‌وه‌

ئاژانسی فەرمیی چین (شین هوا) بە بڵاوکردنەوەی چەند دیمەن و زانیاری ئاشکرای کردووە له‌ هه‌رێمی گانسۆی چین وشترێكی سپی دۆزراوەتەوە كه‌ پێده‌چێت یه‌كه‌مین وشتری سپی بێت له‌ جیهاندا.

بەپێی هەمان سەرچاوە وێنه‌كان، كه‌ ڕێکەوتی‌ 3ی سێپته‌مبه‌ر‌ کێشراون، 11 وشتری كێوی دیار ده‌كه‌ون، كه‌ له‌ گۆماوێكی سروشتی پارێزراوی "ئه‌نابا" خه‌ریكی ئاوخواردنه‌وه‌ن و له‌ناو وشتره‌كاندا وشترێكی سپی دیارە كه‌ له‌و بڕوایه‌دان تاكه‌ وشتری سپی بێت له‌ جیهاندا.

ئاژانسی (شین هوا) له‌زاری "تچو یۆنگ چیانگ" كارمه‌ندێكی ناوچه‌ سروشتییه‌ پارێزراوه‌كەوە‌، بڵاوی كردووەته‌وه‌ به‌ بۆچوونی شاره‌زایان کە‌ وێنه‌ی وشتره‌كانیان بینیوه‌، وشتره‌ سپییه‌كه‌ لە وه‌چه‌ی ئه‌و وشترانه‌یه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌ژین.

جێی باسه‌ ئەو جۆرە وشترانەی دوو كیسەیان لەسەر‌ پشتە، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان لێ ده‌كرێت و له‌ لیستی سووری تایبه‌ت به‌ یه‌كێتیی جیهانی بۆ پارێزگاریكردن له‌ سروشتدا ئاماژه‌یان پێ كراوه‌.

هەرچەند هەندێ سەرچاوەی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن کە وشتری سپی لە ناوچەکانی دیکەش هەیە، بەڵام بەهۆی زاوزێ و ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا و هەڵکەوتەی ناوچە جیاجیاکنەوە ڕەگەزیان گۆڕاوە.