لە رۆژی جیھانیی گەشتوگوزار ھەڵمەتێکی پاککردنەوە لە سنووری سۆران بەڕێوە چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە رۆژی جیھانیی گەشتوگوزار ھەڵمەتێکی پاککردنەوە لە سنووری سۆران بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ ٢٧ی ٩ کەلە جیهان بە ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزار ناسراوە، لە سنووری سۆران و ڕواندز لەلایەن خەڵک و ڕێکخراوە ژینگەییەکانەوە بەم بۆنەوە لە چالاکییەکدا چەند شوێن و سەیرانگە و ناوەندی گەشتیاری پاک کرانەوە.

لە ساڵی ١٩٨٠وە لەلایەن ڕێکخراوی جیهانیی گەشتوگوزار کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ڕۆژی ٢٧ی ٩ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانیی گەشتوگوزار و گەشتیاری ناودێر کراوە.

ئامانج لە دیاریکردنی ئەمڕۆژە، بردنەسەری ئاستی وشیاریی خەڵک لەبارەی ڕۆڵی گەشتوگوزار لە کۆمەڵگەی جیهانی و چۆنیەتیی کاریگەریی گەشتوگوزارە لەسەر بایەخە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.