كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
حەمەسەعید حەسەن 27/09/2020

خوای شیعر و شای ناز

 

ئەوە ڕاست نییە کە دەڵێن
ژنی وامان نییە مایەی
(شاناز)ی بێ،
ژنێ هەم خوا و
هەم خەڵکەکەش
لێی ڕازی بێ،
ژنێ هیچ نەترسێ لە مشک،
ژنێ بێ ترس و دوودڵی
دەست بەرێ بۆ کونی دووپشک،
ژنێ خوای شیعری لاواز بێ،
ژنێ (شا)ی گریشمە و (ناز) بێ،
ژنی وامان زۆرە بەڵام
جێگەی داخە و مایەی جەخار
کولتووری زبری پیاوسالار
بایەخ نادا
بە خاتوونی ژیر و سەلار.

*

(*) (گریشمە)یش هەر نازە.
(**) جەخار: خەفەت.