كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری كۆیە مێرمنداڵیک لە زێی بچووك خنكا

ئەمڕۆ یەکشەممە مێرمنداڵێكی خەڵکی كەركووك كە بۆ سەیران چووەتە سنووری شاری کۆیە، لە ئاوی زێی بچووك خنکاوە و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

لەمبارەوە هاوكار ڕەمزی، گوتەبێژی قایمقامیەتی كۆیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 27/9/2020، مێرمنداڵێكی تەمەن 17 ساڵ بەناوی (عەبدولخالق حارس) كە خەڵكی شاری كەركووكە، لە كاتی مەلەكردن لە ئاوی زێی بچوك لە سنووری ناحیەی ئاشتی سەر بە قەزای كۆیە خنکاوە".

گوتیشی: "تاكوو ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی و خەڵكی ناوچەكە لە ناو ئاوەكە بەدوای تەرمەكەدا دەگەڕێن".